لە دهۆك مۆڵەتی كاركردن بە 40 پرۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت
كوردۆ ئیحسان ڕاگەیاند: "لەگەڵ باشتربوونی ڕەوشی داراییی هەرێمی كوردستان، وەبەرهێنەران كار بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا لە سنووری شاری دهۆك 40 پرۆژەی وەبەرهێنانی كەرتە جیاجیاكان لە پرۆسەی مۆڵەتپێدانن."
ڕایشیگەیاند: "لە ساڵانی ڕابردوو، دەستەی وەبەرهێنان 240 پرۆژەی بۆ سنووری دهۆك دابین كردبوو، كە بەشێكی زۆریان بە ڕێكارە یاساییەكانی خۆی تەواو بوون، ئەوانەی كە كێشەیان تێدا بوو، ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك لێكۆڵینەوەیان لێ دەكات و 20 لەو پڕۆژانەشی هەڵوەشاندووەتەوە، كە بۆیان دەركەوتووە وەبەرهێنەرەكە ناتوانێـت پرؤژەكە تەواو بکات."
