سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ئەندەرپاسی جادەی بارزان دادەنێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ئەندەرپاسی جادەی بارزان دادەنێت
کاتژمیر 3:30ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری شارەوانی و پارێزگاری دهۆک، ڕێوڕەسمی بەردی بناغەی پرۆژەی ئەندەرپاسی جادەی بارزان دەستی بەکارەکانی کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک گوتی: "ئەم پرۆژە بە گوژەمی ٧٣ ملیار دینار دەستی پێکردووە کە بەگشتی پێنج قۆناغە کە سێ ئەندەرپاسی تێدایە و بە گەورەترین پرۆژەی ئاوەدانی لە کەرتی شارەانیی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت".

پرۆژەی ئەندەرپاسی جادەی بارزان لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار (کارین گرووپ)ەوە جێبەجێ دەکرێت و ماوەکەی ٩٠٠ ڕۆژە و بە گرنگترین پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە کەرتی شارەوانی دێتە ئەژمار.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوووری کاری لەپێشینەی حکوومەتە".













باسنيوز
Top