زانیاری لەبارەی كردنەوەی ڕێگای هەولێر - كۆیه بڵاو دهكرێتهوه
محەمەد كاكە، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر ڕايگەیاند: ”ڕێگای ههولێر - كۆیه قۆناغی یەكەمی تەواو بووە، واتە لە كۆیەوە تا دەربەندی گۆمەسپان قیرتاوكردنەكەی تەواو بووە و تەنیا شۆڵدهرەكانی ماون، ئەوانیش كاریان تێدا دەكرێت“.
ئەوەشی خستە ڕوو كە هێشتا ڕێگاكە بە فەرمی نەكراوەتەوە، جیا لەوەش دوای كردنەوەی قۆناغی یەكەم، ئەوا قۆناغی دووەمی ڕێگاكە لە دەربەندی گۆمەسپانەوە بۆ كەسنەزانی هەولێر دەست پێ دەكات.
هاوكات بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر گوتیشی: ”بۆ كاركردن لە قۆناغی دووەمی ڕێگاكەدا داوای پارەمان كردووە، هەر كاتێك دابین كرا، ئەوا دەست بە قۆناغی دووەمی دروستكردنی ڕێگاكە دەكەین“.
باسنيوز
