ئیدارەی رۆژئاوا: تورکیا چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان بەکار دەهێنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-10-2019، ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سوپای تورکیا لە هێرشەکەیدا بۆ سەرێ کانی، چەکی سووتێنەری بەکار هێناوە، کە چەکیکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتییە.
ئیدارەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە سوپای تورکیا چەکی فسفۆڕی و ناپاڵمی سووتێنەر بەکارهێناوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.
باسنيوز
