مەریوان.. پیاوێکی بەتەمەن دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵ
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممی ڕابردوو کچێکی تەمەن ٧ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی "سۆنیا.م" لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانەوە بە ناوی "ئەحمەد ڕەحمانی" دەستدرێژی کراوەتە سەری.
بە گوتەی سەرچاویەکی ئاگادار، سۆنیا لە کۆڵان لەگەڵ هاورێکانی خۆی خەریکی یاری بووە و لەلایەن ئەحمەدەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بردوویەتە ماڵەوە و دواتر دەستدرێژیی کردووەتە سەری.
ئەحمەد خەڵکی ئاوایی (چەشمیەر)ی سەر بە سەوڵاوایە بووە و دانیشتووی مەریوانە، هەروەها سۆنیا چەند ساڵ پێش باوکی لەدەست داوە.
باسنيوز
