سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نەینەوا: پارتی 33 پۆستی پڕ كردو‌وەتەوە
سه‌ید چه‌تۆ، ڕايگەیاند: "دۆخی ئه‌منیی مووسڵ زۆر باشه و له ئاستی خزمه‌تگوزاری ده‌ست كراوه به پرۆژه و له ئاستی ئیداریشدا پۆسته‌كان دابه‌ش كراون و پارتی 33 به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی مووسڵی به‌ر كه‌وتووه و له %33ی پۆسته‌كان ده‌كات كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری (كشتوكا، ته‌ندروستی و جنسییه و جێگری پارێزگا، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و ئاوه‌دانكردنه‌وه، بازرگانی، پەروەردە و دەزگای مین و ژینگه) و چه‌ند پۆستێكی دیكه، پارتی له هه‌ر پۆستێك سێ كه‌سی دیاری كردووه و سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیشی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیی نەمر شاری مووسڵی له خاشاك پاك كردووه‌ته‌وه و هاوكاریی زیاتر گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه ئاواره‌كانی مووسڵ و پێداویستیی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆیه خه‌ڵكی مووسڵ سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن بۆ خه‌مخۆرییان".
باسنيوز
