بەرپرسێکی پارتی: باش دەزانین کێ دژایەتیی گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک دەکات

بەرپرسێکی پارتی: باش دەزانین کێ دژایەتیی گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنیت، کە باش دەزانن کێ دژایەتیی گەڕانەوەی حزبەکەی بۆ کەرکووک، دەکات.

د.فه‌رهاد كه‌ركووكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی بە پارتى رايگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێککەوتوون بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک، بەڵام هێشتا کاتی گەڕانەوەکە دیاری نەکراوە.

لەبارەی هەڵدانی خێمە لەبەردەم چەند بارەگایەکی پێشووی پارتی و دژایەتیکردنی گەرانەوەی ئەو حزبە، فەرهاد کەرکووکی رایگەیاند، هه‌ندێك توركمان و عه‌ره‌بی‌ شۆڤینی بە هاندانی رااکان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک، هەوڵی رێگریکردن لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک.

دای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کە حەشدی شەعبی کەرکووکی داگیر کرد و راکان جبوری وەک پارێزگار بەسەر شارەکەدا سەپاند، پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک داخست.

رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، دوای کشانەوەی هێزێکی پێشمەرگە لە سنوورەکان، حەشدی شەعبی خورماتوو، کەرکووک و زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی داگیر کرد.

دوای ئەو خیانەتە، ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایانگەیاند، کە گرووپێکی ناو حزبەکەیان رێککەوتنی ژێربژێریان بۆ رادەستکردنەوەی کەرکووک و ئەو ناوچانە بە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان واژۆ کردووە و بەرپرسیارن لەو رووداوە.











باسنيوز
Top