حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی دەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "لەکاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکەین. دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان".
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات. داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019-10-16
