سلێمانی... هەردوو ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی لەگەڵ منداڵەكەیان كوژران
به گوێرهی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە كاتێكدا ئامانج و لانە و منداڵەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلدا بوون لە نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە باشووری سلێمانی، لەلایەن تەقەكەری نەناسراوەوە نزیكەی پەنجا گوللەیان پێوەنراوە.
گوللەكان بەر سەری ئامانج و لانە و منداڵەكەیان كەوتوون، بەم هۆیەوە لانە و منداڵەكە دەمودەست گیانیان لەدەست داوە، ئامانجیش كاتێك گەیشتووەتە بەردەم نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.
تا ئێستە هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی باسی لە هۆكاری تاوانەكە و ئەنجامدەرانی نەكردووە.
