دوای رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بەشێک لە خوێندنگەکانی قامشلۆ کراونەتەوە
بەشێکی قوتابییەکان گەڕاونەتەوە نێو پۆلەکانیان، بەڵام هێشتا لە ترسدا دەژین و دەڵێن، گرەنتی نییە لە پڕدا بۆردوومانی شارەکە نەکرێتەوە. ئەو ترسەش وایکردووە لە بەشێک لە قوتابخانەکان رێژەی قوتابییە گەڕاوەکان کەمتربێتەوە.
قوتابییەک دەڵێت، دەنگی قازیفە و فڕۆکە دەهات، بەڵام ئێمە لە ماڵ دەرنەچوین و ئێستا هاتوومەتەوە قوتابخانە و دەمەوێت لە داهاتوودا ببمە مامۆستا.
دوای رێکەوتنی هەسەدە و شام مامۆستای قوتابخانە حکومیەکانیش چوونەتە خوێندنگاکانی رێڤەبەری خۆسەر.
