ترەمپ: کوردەکان فریشتە نین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سێرجۆ ماتارێلا، سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبووەوە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان گوتی، ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت کێشەی ئەوان نییە و با سووریا و تورکیا لەنێوان خۆیاندا چارەسەری بکەن.
ترەمپ دەڵێت ئێمە پۆلیس نین پارێزگاری لە خەڵک بکەین، رایگەیاند "هێزەکانی خۆمان لە سووریا دەکشێنینەوە، هێزەکانمان پۆلیس نین تاوەکو پاسەوانی لە وڵاتەکە بکەن".
لە بارەی سزاکانەوە ترەمپ دەڵێت، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا باشترە لە شەڕ، دەشڵێت یارمەتیدەر دەبێت لە دانوستانی نێوان تورکیا و کورد.
لە وەڵامی ئەو پشتگیرییەی کە سیناتۆر و کۆنگرێسمانەکان و شەقامی ئەمریکیش لە کوردی دەکەن، ترەمپ رایدەگەیێنێت "کوردەکان ئێستا پارێزراوترن، ئەوان فریشتە نین، ئەوان بەبێ هاوکارییەکانی ئێمە شەڕکەری باش نین".
