سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە كوڕانی ئەنوەربەگی بێتواتە كرد
ھەر ئەمڕۆ سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی، بەشدارییان لە مەراسیمی ھێنانەوە و ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەربەگی بێتواتە كرد، پرسە و سەرەخۆشییان ئاراستەی خانەوادەكەی كرد.
دوێنێ سێشەممە سەردار ئەنوەر بەگ بێتواتە میری خۆشناوان کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
