سبەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەگاتە بەغدا و دواتر هەولێر
سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە سبەی پێنجشەممە لۆدریان دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش لای عێراق تاوتوێ دەکات.
بەپێی زانیاریی میدیاکان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە پرێسک کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاندووە: "پێویسته لهگهل بهرپرسانی عێراق كار لهسهر ئهوه بكهین ڕێگهیهك وهك چوارچێوهیهكی یاسایی دابڕێژین بۆ دادگاییكردنی داعهشهكان، بهدڵنیاییهوه لهگهڵ ئهو چهكداره فهڕهنسیانه(ی داعش).
ڕوونیشی کردەوە کە دوای بینینی محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لۆدریان کۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئەنجام دەدات، پاشان دێتە هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی هەمان پرس لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
هێزەکانی سووریای دیموکرات دەوروبەری ١٢ هەزار چەکداری داعشیان لە زیندانەکاندا هەیە کە سەرجەمیان لە ٧ زیندانیی رۆژئاوای کوردستان دان، لەم ژمارەیەش ٤ هەزار بیانی هەن.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، ژان ئیف لۆریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاشکرای کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی بابەتی دەستگیرکراوانی داعش، سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
باسنیوز
