قایمقامیهتى سلێمانى چاودێریی خواردن و پێداویستییەكانی كەمپینی ڕۆژئاوا دەكات
ئهمڕۆ چوارشهممه 16/10/2019، قایمقامیهتى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له ماڵپهڕى فهرمیی خۆى، بڵاو كردهوه، تێیدا هاتوو:"قایمقامیەتی سلێمانی لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لێژنەیەكی چاودێری ناردووەتە كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان".
باس لهوهش كراوه، لێژنەكە پشكین بۆ هەموو ئەو خواردن و پێداویستییانە دەكات، كە لە كەمپینەكەدا كۆ دەكرێنەوە، ئامانجی لێژنەكە پشكنین و چاودێریكردنی ئەو خواردن و كۆمەكانەیە، كە لە كەمپینەكەدا كۆ دەكرێنەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ كوالێتی و ڕێككەوتی ئەو خواردن و پێداویستییانە دەكات، كە لە ڕێگەی كەمپینەكەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێت".
له ڕاگهیاندراوهكهدا گۆران قادر، سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاند: "بە ئەركی خۆمان زانیوە لێژنەیەك دابین بكەن بۆ چاودێری و دڵنیابوون لە كۆی ئەو خواردن و پێداویستییانەی كە لە كەمپینەكەدا كۆ دەكرێنەوە، ئامانجمان لەم كارە ڕێگریكردنە لە هەموو خواردن و مەوادێكی بەسەرچوو و زیانبەخش و پاراستنی تەندروستیی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان".
دهشڵێت: "بە درێژایی ڕۆژانی كەمپینەكە لێژنەكانی چاودێریی سەر بە لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، چاودێریی ئەو خواردن و پێداویستییانە دەكهن، كە لەلایەن هاووڵاتییان، ڕێكخراو، كۆمپانیاكان و سەرمایەدارانەوە ڕەوانەی كەمپینەكە دەكرێت".
باسنيوز
