بەرپرسێكی یەكگرتوو: لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا خاك فرۆشرا و گاڵتە بە هەستی نەتەوەیی و بەتایبەت كەركووكییەكان كرا
جوان ئیحسان، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: "١٦ی ئۆكتۆبەر پەڵەیەكی ڕەشە لە مێژووی گەلی كورد و بەتایبەت كەركووكییەكان، ئەوەی لەو ڕۆژەدا بینرا خاكفرۆشتن و گاڵتەپێكردن بە هەستی نەتەوایەتی گەلی كورد و كەركووكییەكان بوو، هەموو دەسەڵاتەكانی كورد لە شارەكە ڕادەست كران، ئێستاش ئاسەوارەكان ڕۆژانە دەردەكەون".
ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو گوتیشی: "لەدەستدانی كەركووك بە شێوەیەكی شەرەفمەندانە نەبوو و بەرگریی لێ نەكرا، ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كرد، ناتوانن هەوڵی بەدەستهێنانەوەی شارەكە بدەن".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی یەكگرتوو پێی وایە دەبوو حكوومەتی هەرێم و بەتایبەت ئەو لێژنەیەی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر پێكهێنرا، كارا بوایە، بۆ ئەوەی ڕاستیی ڕووداوەكان بۆ خەڵك ڕوون ببایەتەوە، كە كێ لێی بەرپرسە، كێ تاوانبارە؟ چی لە بەرامبەر وەرگیرا؟، چونكە خەڵكی كەركووك باجی ڕووداوەكانیان دا".
جوان ئیحسان باسی لەوەش کرد: "وەك كەركووكییەك سێ برام شەهیدە و لەسێدارە دراون، دایكم لە زیندانەكانی ڕژێمی بەعس مرد، خێزانەكەم ئاوارەی شارەكانی دیكە بوون، هەموو ئەو ئازارانەم لە ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەر جارێكی دیكە پێچێژرا، ئازاری خاكفرۆشتن زۆر قورس‌تر بوو، تەمەنام دەكرد ١٦ی ئۆكتۆبەرم نەدیبایە، چونكە هەموو ئازارەكانی پیشان دامەوە".
هەر لەمبارەیەوە محێدین حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان : ڕایگەیاند "به‌داخه‌وه چۆن له كه‌ركووك سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن هه‌یه خه‌ریكه له رۆژئاوای كوردستانیش هه‌مان سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن په‌یڕه‌و ده‌كرێت و داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به مامۆستایانی ئایینییه‌وه پشتیوانی ئه‌و كیانه‌ی رۆژئاوا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه بێت".
راشی گه‌یاند: "جیاله‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا پشتیوانی‌یان له كورد نه‌كرد، له كه‌ركووك دوو ساڵ پێش ئێستا به‌داخه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا رێككه‌وتن كرا بۆ پاشه‌كشه و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له سه‌ركردایه‌تیی خۆی فه‌رمان وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وه ره‌نگه نه‌توانێت به‌رگری بكات و به‌داخه‌وه كه‌ركووك ته‌سلیم كرا و فرۆشرا له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه".
باسنيوز
