وڵاتانی ئەوروپی هەوڵی گواستنەوەی داعشەکانی رۆژئاوا بۆ عێراق دەدەن

وڵاتانی ئەوروپی هەوڵی گواستنەوەی داعشەکانی رۆژئاوا بۆ عێراق دەدەن
وڵاتانی ئەوروپی هەوڵی گواستنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناو عێراق دەدەن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ”ژمارەیەک“ وڵاتی ئەوروپی، هەوڵ دەدەن بە پارە و دەستکەوتی ماددی عێراق رازی بکەن چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش، کە لە گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستاندان، لەخۆ بگرێت.

یەکێک لەو پێشنیازانە، دروستکردنی گرتووخانەی زۆر گەورە و پارێزراوە لەسەر خاکی عێراق و بەرپرسێکیش بە ماڵپەڕی (ئەخبارییە)ی عێراقی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق لەو بابەتە دەکۆڵێتەوە.

ئەو چەکدارانە، کە ژمارەیان بە 12 هزار چەکدار مەزەندە دەکرێ، لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەستگیر کراون.

دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هەسەدە هۆشداریی دا و رایگەیاند، کە بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە رووبەڕووبوونەوەی هێرشی تورکیا، ناتوانن گرتووخانەکان بپارێزن، کە هەزاران چەکداری داعشیان تێدایە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.









باسنيوز
Top