ئومێد خۆشناو: بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی دەکەین

ئومێد خۆشناو: بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی دەکەین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای چاکسازی، دەکەن.

‎ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، لێژنەی هەماهەنگیی پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی.

ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ سەرجەم چاکسازییەکان دەکات و هیچ پرۆژەیەکی چاکسازیش بە تەنیا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.

پرۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە بنێردرێتە پەرلەمان، بۆ پەسەندکردنی.











باسنیوز
Top