ھاوپەیمانیی کوردستانی لەسەر سێ بابەت رێک کەوتن

ھاوپەیمانیی کوردستانی لەسەر سێ بابەت رێک کەوتن
ھاوپەیمانیی کوردستانی لە کۆبوونەوە دان و لەسەر گۆرینی لۆگۆی ھاوپەیمانی و دروشمەکانی ھاوپەیمانی و ئامانجی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی گەیشتنە رێککەوتن.

بەپێی زانیارییەکان دوای تێبینیی بەشێک لە لایەنەکان، ھاوپەیمانیی کوردستانی بڕیاری دا لۆگۆی پێشووی بە دەستکارییەوە بگۆڕێت و لایەنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

لەبارەی دروشمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامانجی ھاوپەیمانیی کوردستانی، لایەنەکان گەیشتنە رێککەوتن.

تەوەرەی کۆتایی کۆبوونەوەکەش میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدەکانە و لایەنەکان بۆچوونیان لە یەکتر نزیکە.

بڕیارە ڕێکەوتی ١ی٤ی٢٠٢٠ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوە بچێت.














باسنیوز



Top