کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت، دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2019 بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تێیدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2015-2016، داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی کوردستان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان و خستنەڕووی پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان، دەکرێت.







باسنیوز
Top