جان ئیف لۆدریان سەردانی عێراق و كوردستان دەكات

جان ئیف لۆدریان سەردانی عێراق و كوردستان دەكات
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، نۆ کەس لە خێزانی چەکدارانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسین لە باکوری سوریا هەڵهاتون، جەختیشدەکاتەوە لە ئێستادا زیندانیانی داعش لە باکوری سوریا هەڕەشەی هەڵاتیان لێناکرێت کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە پارێزگارییان لێدەکرێت.

بەمەبەستی چۆنیەتی دادگاییکردنی چەکدارانی داعش کە لە ئێستادا لە سوریان، وەزیریی دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات


جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکردوە، بەمەبەستی چۆنیەتی دادگاییکردنی چەکدارانی داعش کە لە ئێستادا لە سوریا لە زینداندان، سەردانی عێراق دەکات کە بڕیارە دادگایەکی نێوەدەوڵەتی بۆ ئەو چەکدارانە لە عێراق دابنرێت.

نیگەرانین سەبارەت بە هەڵهاتنی 800 کەس لە خێزانی چەکدارانی داعش لە باکوری سوریا کە لە کەمپێکی ئاوارەکاندا راگیرابون


هەروەها رۆژی یەکشەممە سیبێت ندیای، وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا رایگەیاندبو، نیگەرانن سەبارەت بە هەڵهاتنی 800 کەس لە خێزانی چەکدارانی داعش لە باکوری سوریا کە لە کەمپێکی ئاوارەکاندا راگیرابون، داواش لە حکومەتی تورکیا دەکەن "لە زوترین کاتدا هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بوەستێنێت".

لە کامپی عەین عیسا زیاتر لە 785 خێزانی چەکدارانی داعش بەهاوکاری تورکیا و گروپە چەکدارەکان هەڵهاتون


رۆژی 13ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، لە کامپی عەین عیسا زیاتر لە 785 خێزانی چەکدارانی داعش بەهاوکاری تورکیا و گروپە چەکدارەکان هەڵهاتون.

ئیدارەی خۆسەری باسی لەوەشکردبو، 785 کەس لە لایەنگرانی داعش و کەسوکاری داعشە بیانییەکان توانیویانە لە کەمپی عەین عیسا هەڵبێن، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بە هاوکاری هێزی ئاسمانی تورکیا پەلاماری کەمپەکەیانداوە.





خەندان
Top