مهسرور بارزانی نیگهرانی خۆی له رهوشى رۆژئاوا به بهرپرسانی ئهمهریكا رادهگهیهنێت
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ له بارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا کرا.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەدۆخی ئێستای باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و رۆژئاوای کوردستان و لێکەوتەکانی دەربڕی.
جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە کۆتایی بە تووندوتیژی و گرژییەکانی ناوچەکە بێت، چونکە درێژەکێشانی شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکە، زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش درا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق تاوتوی کرا و ئاماژە بەوە درا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستووەتە روو ، بۆیە چاوەڕێین بەغدا هەنگاوی جیددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بهاوێژێت لە سەر بنەمای دەستوور.
