زیاتر لە 300 هەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەكرێن
هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند "بەپێی یاساكە ئەو خانووانەی تاپۆ دەکرێن زیاتر لە 300 هەزار خانوو دەبن".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات حكومەتیش رەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی یاساكە دەربڕیووە، بەمەرجێك ئەو زێدەڕۆییە نەكرابێتە سەر شوێنی گشتی وەك: شەقام، پارك، زەوی نەخۆشخانە و قوتابخانەكان.
سەبارەت بە نرخی تاپۆکردنی خانووەکان، هاوڕێ مەلا ستار رایگەیاند، لە شارۆچکەکان مەتری بە 10 هەزارە، لە قەزاكان 20 هەزار و لە سەنتەری شارەكان و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیش مەتری بە 30 هەزار دینار تاپۆ دەكرێت. کە 40%ـی ئەو پارەیە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو ناوچانە خەرجدەکرێنەوە.
