پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دەقی پرسەنامەکە
بۆ بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەردار ئەنوەر بەگی بێتواتە کەسایەتی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزم و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/15
باسنيوز
