مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بزنسی ئەمریکا - کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/10/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا - کوردستان کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەکەدا کە بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەدات، بەتایبەتيش گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدرێت، دەرفەتی ئەوەش هەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەیەکی خۆراک نەک تەنیا بۆ ناوخۆ و عێراق، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە.

گوتیشی: "هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت.










باسنيوز


Top