ئاگادارییه‌ك له كاره‌باى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 160، لە گەڕەکەکانی گوندی بابان و عەواڵ، ئه‌مڕۆ سێشەممە پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، هاوكاریی تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچن.
ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه به نایاسایی دهستكارىی كاره‌باكه‌یان كردووه، خۆیان لایبه‌رن، به‌پێچه‌وانه تیمه‌كان ئاشكراى بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى یاسایی ده‌بنه‌وه.
باسنيوز
