سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی دەکات
لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادە بوو، بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی عێراق و سوریا تاوتوێ کران. جەخت لەوە کرایەوە کە شەڕ و تووندوتیژی لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و پێویستە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها ئاماژە بەوە درا کە ئاڵۆزترکردنی زیاتری دۆخی ناوچەکە لێکەوتەی نەرێنی و نەخوازراوی ئەمنی و مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراقیش کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە، چونکە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقدایە.
شاندی میوان ستایشی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی حکوومەت، بەتایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
باسنيوز
