فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى عه‌ربه‌ت فیدهرێكى نوێ به‌گه‌ڕ ده‌خات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا شێخ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، لێپرسراوى فه‌رمانگه‌ى عه‌ربه‌ت ڕاى گه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیمهكانان توانییان فیدرهێكى نوێ به ژماره 14 له وێستگه‌ى گۆڕینى مۆبایلى باریكه به‌گه‌ڕ بخه‌ن".
باس له‌وه‌ش ده‌كات: "ئه‌و فیده‌ره نوێیه كۆمه‌ڵگه‌ى باریكه و گوندى باریكه و گه‌ڕه‌كى زهراعهى عه‌ربه‌تى له‌سه‌ر ده‌بێت".
باسنيوز
