پەرلەمانی کوردستان: مەترسیی گۆڕینی دیموگرافیا لە ڕۆژئاوای کوردستنا هەیە
ڕاسپاردە ١٢ خاڵییەکەی پەرلەمانی کوردستان کە بە وردی باسی ڕەوش و بارودۆخ و مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای وکردستان لە زۆر ڕەهەندەوە دەکات، خرایە دەنگدان و لەکۆی ٩٧ پەرلەمانتاری ئامادەی کۆبوونەوەکە بە دەنگی ٩٦ کەس پەسەند کرا.
دەقی ڕاسپاردەکەی پەرلەمانی کوردستان بەم چەشنەیە:
١ - داواکارین لەڕێگای دیالۆگەوە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێندرێت.
٢- وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی هێرش و لەشکرکێشی و بە ئامانجگرتنی سەر هاووڵاتییان، داواکارین سەر و ماڵی خەڵکی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان پاریزراو بن.
٣- پەرلەمانی کوردستان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا، ڕێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات هەوڵ و تواناین چڕتر بکەنەوە و گوشارە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیان بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بەو شەڕ و لەشکرکێشییەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.
٤- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەسپێرین تاکوو لە چوارچێوەی تواناکانیدا بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەسازیی تواو بکات بۆ پێشوازی و حەواندنەوە و بەدەنگەوەچوونی ئەو پەنابەرانەی کە بەهۆی شەڕ و ملانێی ئێستای ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
٥- داوا لە سەرۆکی ەهرێمی کوردستان و دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین وێڕای چڕترکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، کاری زیاتر بکات بۆ یەکخستنی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پشتیوانیکردن لە بژاردەی ئاشتیانە.
٦- داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین هاوکاری دامەزراوەکانی حکوومەتی ەهرێمی کوردستان بێت بە دابینکردنی ەبشێک لە بوودجەی تەواری (فریاکەوتن) بۆ هاوکاری و حەواندنەوەی ئاوارەکان، چونکە هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی پەنابەری نوێ و ئیدارەدانی پەنابەرانی ئیستای ناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، بارگرانییەکی زۆر دەخاتە ئەستۆی هەرێمەکەمان و لە تواناکانمان زیاترە.
٧- داوا لە سەرجەم ئەو کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییانەی وڵاتان دەکەین کەلە هەرێمی کوردستانن، کە حکوومەتەکانیان لەو دۆخەی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان بە وردەکاری و ڕووداوەکانی و لێکەوتە ناوخۆیی، هەرێمی و جیهانییەکانی ئاگادار بکەنەوە و هەوڵ و گوشارە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ململانێی سەربازی و ماڵوێرانیی خەڵکی سڤیل و ئاوارەبوونیان زیاتر بکەن و هەموو لایەنە ناکۆکەکان بۆ گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە هان بدەن. هاوکات داوایان لێ دەکەین کە هاوکاری دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ بەدەمەچوونی ئاوارە و پەنابەران.
٨- پەرلەمانی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانی و بەدەمەچوونی ئاوارە و لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت و لە روانگەی ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی و نەریتی کوردستانیانەمانەوە داخوازیمان ئەوەیە، خەڵکی کوردستان وەک نەریتێکی مرۆڤدۆستانەی کوردستانیانە ئەوەی لە توانایدایە لەڕێگەی ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمیەوە بەدەم ئاوارە و پەنابەرانەوە بچن و پەرلەمانتارانی کوردستانیش بەشدار دەبن لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا.
٩- پەرلەمانی کوردستان نیگەرانییەکی قووڵی هەیە لەوەی کە ئاراستەی روودوەکان و کاری هێزە چەکدار و توندڕەوەکان بە جۆرێک بن کە دۆخی نەخوازراو و ناهەمواری عەفرین و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کارە دژە مرۆییەکانیان و بەتاڵانبردنی سەر و ماڵای هاووڵاتییان و گۆڕینی لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە بکەنەوە. پێویستە هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیەدا بن کە ڕێ لەم هێزە چەکدارانە بگیرێت تاکوو دۆخی (سەریکانێ، کۆبانێ، گرێ سپی و...) ناوچەکانی دیکە وەک عەفرین لێ نەکەن.
١٠- گەلی کورد و گەلانی دیکەی سووریا مافێکی سروشتی، یاسایی و دیموکاسییانەی خۆیانە لە چوارچێوەی هەوڵ دیپلۆماسییەکانی چارەسەری دۆخی گشتیی سووریا بە ئاراستەی جنێڤ و بە ئاراستەی ئاستانە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە سووریا، لە هەر ڕێککەونێک بۆ سووریای دوا شەڕ، مافی نەتەوەیی و هاووڵاتیبوون و یەکسانی و دادپەروەری لە ئەرک و مافیان لە دەستووری نوێی سووریا و شێوەی حوکمڕانی لە چوارچێوەی سووریادا بچەسپێت.
١١- پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرجەم هیزە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ململانێی حزبی و ئایدۆلۆژیی تەسک بەلاوە بنێن وقۆناغێکی نوێی کاری پێکەوەیی کاری یەک بەرەیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ بکەن و لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی، دیالۆگ و پێکەوەژیان و وەستانەوە لەدژی تیرۆر خەباتی گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوای کاوردستان زیاتر پێش بخەن و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.
١٢- پەرلەمانی کوردستان سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشێ کە ڕووداوەکانی ئەمداوایەی ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەو لەشکرکێشی و ناسەقامگیریەی کەلە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان هاتووەتە ئاراوە، هەموو دەسکەوتەکانی شەڕ تیرۆر و شکاندنی ئەفسانەی داعش لەناو دەبات و زەمینەی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریستانی دیکە زیاتر دەکات و بەوەش جارێکی تر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمایەتی و جیهانی دەکەوێتە بەر مەترسی.
باسنيوز
