شارەوانیی هەولێر لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنی باڵهخانهیهك دەكات
مازن ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی 2ی هەولێر ڕایگەیاند: ”بەهۆی ڕووخانی باڵهخانهیهك لە نێوان هەردوو شەقامی 60 مەتری و شەقامی عەنكاوە، گرفت دروست بوو و سكاڵا تۆمار كراوە، ئێمەش كارەكانی ئەو باڵهخانهیهمان ڕاگرتووە، هەرچەندە لە قۆناغی سەرەتای ڕووخاندنی دایە“.
ئاماژەی بەوەش كرد: "بانگی خاوەنی باڵهخانهكه دەكەین و لێپێچینەوەى لەگەڵدا دەكەین، "چونكە بەربەستی لە دەوری باڵهخانهكه دانەناوە و شت دەكەوێتە سەر شەقامەكە، هەروەها بۆ ئەوەی قەرەباڵخی دروست نەبێت، دەبێت بە شەو كار لەسەر ئەو شوێنە بكات، لەبەر ئەوەی شوێنەكە هەستیارە و تووشی كێشە دەبین".
سەرۆكی شارەوانیی 2ى ههولێر ئەوەشی خستە ڕوو، پێش ڕووخانی هەر خانوو و باڵهخانهیهك، پێویستە خاوەنەكەی سەردانی شارەوانی بكات، هاوكات فۆرمێكی پێ پڕ دەكرێتەوە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كارەبا دەكرێت، تا كارەبا و ئاوەكەی ببڕدرێت و هەر قەرزێك كە لەسەریەتی بیداتەوە، كۆمەڵێك ڕێنماییش بۆ ڕووخانی شوێنەكەشی هەیە، "بەڵام ئێستا ڕۆژانە تووشی ئەو گرفتە دەبین، چونكە خەڵك پابەندی ڕێنماییەكان نابن".
باسنیوز
