كه‌ڤال: په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌بوو
شاره‌زای كاروباری توركیا و سووریا، د. مووسا كه‌ڤال گوتی: "هه‌ردوو په‌یامەکەی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانەوە مێژوویی بوون و كاردانه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو، له ڕووی دیپلۆماسیشەوە كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپەراسیۆنهی توركیا دژی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەی برد."
گوتیشی: "هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له ناوەوە و ده‌رەوه‌ی كوردستان كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه و لای هه‌مووان جێی ڕێزە."
د. مووسا كه‌ڤال گوتیشی: "په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بوو كه كورد یه‌كده‌نگ بێت و كاتی ناكۆكی نییه و پێویسته یه‌كڕیز بن و كاتی موزایه‌ده و عاتیفە نییه و پێویسته كۆده‌نگی بۆ پاشه‌ڕۆژی كوردان هه‌بێت و كه‌س كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی نه‌كات، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یە."
كه‌ڤال باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆك بارزانی هه‌ركاتێك په‌یامێك ده‌دات ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕای گشتی ده‌بێت، چونكه كه‌سێكی میژووییه و ڕێز له په‌یام و ڕایه‌كانی ده‌گیرێت، بۆیه ئه‌و په‌یامانه‌ی ڕایگه‌یاندوون، به‌رز ده‌نرخێندرێن و كاریگه‌ریی زۆریشیان هه‌بووه."
