بوودجەی 2020ی هەرێمی كوردستان درایە بەغدا
فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكدا رای گەیاند: "دوای ئەوەی بوودجەی خەمڵێندراومان لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێگەیشت، ئەمرۆ بە نوسراوی فەرمی بوودجەی خەمڵێندراوی 2020ی هەرێمی كوردستانمان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرد".
سەبارەت بە ناوەڕۆكی بوودجەی خەمڵێندراو گوتی: "تیایدا هەموو خەرجی و داهاتەكانی نەوتی و غەیری نەوتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە".
ئاماژەی بەوەشد،ا ناردنی ئەو بوودجە خەمڵێندراوە دەرفەتێكی تر دەبێت بۆ ئەوەی هەولێر وبەغدا لەسەر بودجەی ساڵی 2020 بگەنە رێككەوتن.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونیشی كردەوە، لە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەكردنی رەشنووسی بو،دجەی 2020ی عێراق لە قۆناخەكانی كۆتاییدایە، پاش تەواوكردنی دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران.
باسنيوز
