له‌ گه‌رمیان ئۆتۆمبێلێك ئاگرى گرت

له‌ گه‌رمیان ئۆتۆمبێلێك ئاگرى گرت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ گه‌رمیان ئۆتۆمبێلێك ئاگرى گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەیانی ئەمڕۆ له‌ نزیک زانکۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا ئاگڕی گرت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، جگە لەزیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.









باسنيوز
Top