توێژەرێک خاڵەکانی رێککەوتنی رادەستکردنەوەی رۆژئاوا بە رژێمی سووریا ئاشکرا دەکات
دانی مەککی، رۆژنامەنووس و توێژەری سووری - بەریتانی، کە لە دیمەشق دەژی و پشتگیریی رژێمی سووریا دەکات، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، خاڵەکانی رێککەوتنەکەی ئاشکرا کردووە.
رۆژی یەکشەممە 13ئۆکتۆبەری 2019، ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوا لە چوارچێوەی رێککەوتنێک لەگەڵ رژێم، بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستانی رادەستی رژێمی سووریا کردەوە.
خاڵەکانی رێککەوتنەکە:
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و هێزەکانی دیکەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تێکەڵکردنیان له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قی پێنجی سووریا، له ژێر كۆنتڕۆڵی رووسیا.
- گه‌ره‌نتیكردنی ته‌واوی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری نوێی سووریا. ئۆتۆنۆمی بۆ كورد دواتر له نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و ده‌وڵه‌تی سوریا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
- هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵی هاوبه‌ش له نێوان كورده‌كان و سووریا بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا له باكووری سووریا، به عه‌فرینیشه‌وه (ئه‌م بڕگه‌یه ئیدلیب له‌خۆ ناگرێت).
- ڕێككه‌وتنێكی خێرا كرا بۆ چوونی سوپای سووریا بۆ ناو منبج و كۆبانی، له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو حه‌سه‌كه و هه‌مان بڕیار سه‌باره‌ت به قامیشلۆ و ناوچه هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ش ده‌درێت.
- به گه‌یشتنی سوپای سووریا بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا، قۆناغێكی نوێ بۆ كۆتاییهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی سووریا دێته ئاراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، سه‌رجه‌م ناوچه سنوورییه‌كان به سه‌نته‌ره ئیدارییه‌كانی ئه‌م ناوچانه ده‌خرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سووریا.
- له ماوه‌ی مانگێكدا، سه‌ركردایه‌تی كورد چه‌ند ڕۆڵێكی فه‌رمی له ناو حكومه‌تی سووریا پێ ده‌سپێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كانی باكووری سووریا جێبه‌جێ بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستوورێكی نوێ و حكومه‌تێكی نوێ دێته ئارا.
- ته‌بقه، له پارێزگای ڕه‌ققه له ناو ڕێككه‌وتنه‌كه بوو. هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای سووریا چوونه ناو شاره‌كه و كۆنتڕۆلی بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی تهبقهیان گرته ده‌ست.
- چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا رووسیا هه‌وڵی رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی له نێوان حكومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده دابوو، به‌لام دیمه‌شق داوای ئیمتیازی زیاتری ده‌كرد و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كات رێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕهتكردبووهوه.
دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری 2011 و کشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەکەکە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و سەدان هەزار هاووڵاتی بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەتی پەکەکە، ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و روو لە باشووری کوردستان بکەن.
باسنيوز
