ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی بەپەلە ڕۆژئاوای کوردستان جێدەهێڵن
ده‌رچوونی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیگه‌رانییان له هاتنی سوپای سووریا كه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ساڵانێكی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە قه‌یرانی سووریا و دڕنده‌یی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گوازنه‌وه.
لەمبارەیەوە جینان مووسا، په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌ل ئان) له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له (تویته‌ر) نووسیویه‌تی: ”به دڵێكی گرانه‌وه خه‌ریكین ناوچه كوردییه‌كانی سووریا جێده‌هێڵین و به‌ره‌و سنووری عێراق ده‌چین“.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی دیكه به به‌ڵگه‌ی ڕێگه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد، چوونه‌ته ناو خاكی ڕۆژئاوا و ئێستاش كه خه‌ریكه ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ری ده‌ستگیركردنییان به‌هۆكاری نه‌بووونی ڤیزه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا هه‌یه.
هاوكات، لیندزی هیلسام، په‌یامنێری (كه‌ناڵ ٤)ی به‌ریتانی له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له ڕووباری فیشخابوور، وێنه‌یه‌كی گرتووه و نووسیویه‌تی: ”به دڵێكی غه‌مگین و شه‌رمه‌زارییه‌وه، له ڕۆژئاواوه ده‌په‌ڕمه‌وه بۆ كوردستانی عێراق. دۆسته كورده‌كانمان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن به ده‌ستی توركیا یان به‌شار ئه‌سه‌د دان. حكوومه‌تی به‌ریتانیا كه هاوكاریی كورده‌كانی ده‌كرد له شه‌ڕی داعشدا، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وانی جێهێشت. ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه“.
دوێنێ یەکشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕادەستکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بە تایبەتیش سنووری نێوان تورکیا و سووریای بە ڕژێمی بەشار ئەسەد راگەیاند، هەرچەندە زیاتر لە ١١ هەزار شەڕڤانیان لە ماوەی ڕابردوودا شەهید بووە.
باسنيوز
