کۆبوونەوەی حکوومەت و پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام نەدرا
بەپێی زانیارییەکان چەند فراکسیۆنێک داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کاتی زیاتریان پێ بدات بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە بنووسن و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت ،بەڵام تا ئێستا کاتی گەڕانەوەی پێشنیاز و تێبینی و کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکوومەت دیاری نەکراوە".
ھەفتەی رابردوو حکوومەت و پەرلەمان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ماوەی ٧ رۆژ بۆ لایەنەکان دیاری کرا کە پێشنیاز و تێبینییان لەسەر پرۆژە یاساکە بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت و رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە بەشێک لە فراکسیۆنەکان داوای کاتی زیاتریان لە حکوومەت کردووە تا خۆیان بۆ رێککەوتن لە پرۆژەکە ئامادە بکەن".
باسنیوز
