ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان کۆ دەبێتەوە

ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان کۆ دەبێتەوە.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تێبینییەکانی خۆی لەسەر پرۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ناردووەتەوە پەرلەمان.

گوتیشی: "ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019، لێژنەی یاسایی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی شارەوانی کۆ دەبێتەوە بۆ پێدانی تێبینیی وەزارەت بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان".

سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان باسى له‌وه‌ش كرد، ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی تەواو بووە و نێردراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بریاریشە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاساى تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیه‌کان.

پرۆژەکە پێشتر پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرد، دواتر ماددەکانی پرۆژەکە گۆڕانکاریان تێدا کراوە.








باسنیوز

Top