پارێزەرانی هەولێر پاڵپشتی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەكەن
بەیانیی ئەمرۆ دووشەممە 2019.10.14 لەبەردەم دادگای هەولێر، ژماریەك لە پارێزەران گردبوونەوەیەكیان لەدژ بە داگیركاریی توركیا ئەنجام دا و ڕای دەگەێنن توركیا بە پێشیلكردنی هەموو پێوەركانی یاسا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكردووە، بۆیە پێویستە كار بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی توركیا بكرێت.
ئەیاد كاكەیی، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە نوێنەرایەتیی پارێزەران یاداشتێكی خوێندەوە و گوتی: "لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا توركیا بە پێشێلكردنی گشت بەها یاسایی و رێكکەوتننامەكانی مافی مرۆڤ لەشكركێشی دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكردووە، بۆیە ئێمە لێرەوە وەكوو پارێزەران نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین و داواش دەكەین وڵاتان كاری خۆیان بكەن و تەنها لە ڕاگەیاندنەكان پاڵپشتی لە گەلی ڕۆژئاوا نەكەن، بەڵكوو پێویستە بە كردار كار بۆ گەلی ڕۆژئاوا بكرێت".
گوتیشی: "ئەنجومەنی ئاساییش و نەتەوە یەكگرتووەكان دەیان بژاردەی دیكەیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی توركیا ناچار بكەن هێرشەكانی بۆ سەرە ڕۆژئاوای كوردستان رابگرێت، هەروەها هیچ گومانی تێدا نییە ئەو هێرشەی چەند ڕۆژی رابردووی كە لەلایەن توركیاوە ئەنجام دراوە دەچێتە خانەی تاوانەكانی جەنگ و لە هەندێك حاڵەتدا دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جینۆساید".
باسنيوز
