مەزڵووم کۆبانێ: دەزانین دەبێت سازشی بەئازار بکەین
مەزڵووم کۆبانێ لە بابەتێکیدا دەنووسێت، "رووسەکان و رژێمی سووریا ژمارەیەک پێشنیازیان کردووە کە دەکرێت ژیانی ملیۆنەها کەسی ژێر دەسەڵاتی ئێمە بپارێزن. ئێمە متمانەمان بە بەڵێنەکانیان نییە، بەڵام ئەوەی راستی بێت زەحمەتە بزانیت کە دەبێت متمانە بە کێ بکەیت".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە هەروەها دەڵێت، "دەزانین کە دەبێت سازشی بەئازار بۆ مۆسکۆ و بەشار ئەسەد بکەین، ئەگەر لەگەڵ ئەوان کاربکەین. بەڵام ئەگەر لەنێوان سازش و جینۆسایدی خەڵکی خۆماندا یەکێکیان هەڵبژێرین، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژیانی خەڵکی خۆمان هەڵدەبژێرین".
مەزڵووم کۆبانێ دەنووسێت، "ئەو هۆکارەی وایکرد لەگەڵ ئەمریکا بین بریتییە لە باوەڕمان بە دیموکراسی. ئێمە لەم قەیرانەی ئێستا تووڕە و بێئومێدین. خەڵکەکەمان هێرشدەکرێتە سەری و سەلامەتییان جێگەی نیگەرانی ئێمەیە. دوو پرسیار دەمێننەوە: چۆن بتوانین بە باشترین شێوە خەڵکی خۆمان بپارێزین؟ ئایا هێشتا ئەمریکا هاوپەیمانمانە؟"
