توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له سه‌رێكانی بۆردومان کرد
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی بۆردومانی توركیا، كه كاروانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی سڤیلی له سه‌رێكانی كردووه‌ته ئامانج و تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
ماوەی پێنج رۆژە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە 130 هەزار کەس ئاوارەبوون و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
باسنيوز
