له چه‌مچه‌ماڵ و بازیان تاسه نایاساییه‌كان لاده‌برێن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له میانى ڕێكخستنه‌وه‌ى سیماى شار و شارۆچكه‌كان، شاره‌وانییه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و چه‌ند شاره‌وانییه‌كى دیكه، پڕۆژه‌ى لابردنى ئاسته‌نگه‌كانى ڕێگاوبانه‌كانى ناوشار جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
باس له‌وه‌ش كراوه، به‌جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كانى شاره‌وانییه‌كانیش، ئه‌و تاسانه لاده‌به‌ن، كه خه‌ڵك به‌بێ پرسى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شه‌قام و كۆڵان و به‌رده‌م پڕۆژه بازرگانییه‌كانیان دروستیان كردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى هاتوچۆش لاده‌به‌ن كه بوونه‌ته هۆكارى گرفتى هاتوچۆ بۆ خه‌ڵك و ناشرینكردنى سیماى ناوچه‌كان.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، شاره‌وانییه‌كان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن ڕه‌چاوى یاساكان بكه‌ن و دیزاینى ڕێگاكان نه‌شێوێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكارى یاسای له‌گه‌ڵیاندا ده‌گیرێته به‌ر.
باسنيوز
