هەسەدە کوژرانی 75 سەربازی تورکیا رادەگەیەنێت

هەسەدە کوژرانی 75 سەربازی تورکیا رادەگەیەنێت
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) کوژرانی 75 سەربازی سوپای تورکیا رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2019 هەسەدە رایگەیاندووە، شەڕڤانەکانیان لە شارۆچکەی سەرێ کانی، حەوت تانکی سوپای تورکیایان تێک شکاندووە.

جگە لە تێکشکاندنی تانکەکان، هەسەدە کوژرانی 75 سەربازی سوپای تورکیاشی راگەیاندووە، کە لە شەڕەکانی سەرێ کانی کوژراون.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.










باسنيوز
Top