هەسەدە سەرێ کانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵکردەوە
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی روانگەی سووری، هێزەکانی هەسەدە توانیان 17 میلیشیای تورکیا لە سەرێ کانی بکوژن و لەو جەنگەشدا، سێ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە، جەنگی سەختیش بەردەوامە و هەسەدە کۆنتڕۆڵی سەرێ کانی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ میلیشیاکانی سەر بە تورکیا پێشڕەویان کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەکە لە لایەن هەسەدە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لە رێگا سنوورییەکان جەنگ و بۆردومان بەردەوامە.
K24
