بەرپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م: په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كده‌نگیی كوردان گرنگە
دوێنێ شەممە سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامێكدا رای گه‌یاند: "لێرەدا بە پێویستی دەزانم بە خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و لایەنەكان ڕابگەیەنم كە، هۆكارەكانی ئەو شەڕە هەرچییەك بووبن و هەر لایەنێك كەمتەرخەم بووبێت، یان دەستی لەم دۆخە ترسناكە هەبووبێت، ئێستا كات، كاتی موزایەداتی بێهوودە و بۆچوونی عاتیفی و هەڵچوون نییە. كاتی ئەوەیە كە هەموو لایەكمان هەرچی هەوڵ و توانا‌مان هەیە بە كاری بهێنین بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بێت و چیتر خەڵكی بێ‌تاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و ڕێگەیش لە گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە بگیرێت". عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ، سه‌ركرده‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشمه‌رگه‌ی رۆژ به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه‌ش كه‌مپینی گه‌وره‌مان بۆ راوه‌ستانی ئه‌و داگیركارییه راگه‌یاندووه، بۆیە په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان زۆر گرنگ بوو، له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسیمان هیچ سودی نییه جگه‌له یه‌كده‌نگیی كوردان نه‌بێت و هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی به‌هێزی رۆژئاوای كوردستان بووه".
گوتیشی: "خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیداره‌ی گه‌لی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و پێشوازی له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌یكه‌ین".
هاوكات سلێمان عاره‌ب، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له‌باره‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "به‌ڵێ كاتی ئه‌وه‌یه كوردایه‌تی بخرێته پێش حزبایه‌تی و به هه‌موومانه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لۆبی بۆ رۆژئاوای كوردستان دروست بكه‌ین و له به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییه‌دا هه‌موو كورد نه‌ك به حزبی، به‌ڵكوو به نه‌ته‌وه‌یی رابوه‌ستینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "تێكۆشانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت".
باس‌نیوز
