فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نێو شاری سەرێكانی بۆردومان دەكەن
میدیاكانی سەر بە ھەسەدە بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای توركیا ھەوڵێكی زۆری داوە بۆ ئەوەی بچێتە نێو شاری سەرێكانیی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام شەڕڤانانی ھەسەدە بەرگریان كردووە و رێگەیان نەداوە سوپا بچێتە نێو شارەكەوە. بۆیەش فڕۆكە جەنگییەكان بە سەختی شارەكەیان بۆردومان كردووە.
ھەسەدە بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی ھێرشەكانی سەرێكانی، 75 سەربازی توركیا و چەكداری گرووپەكانی میلیشیاكانی سووریا كوژراون و حەوت تانكیش تێكشكێندراون.
K24
