هه‌سه‌ده هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه
شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی رۆژئاوای سه‌رێكانی به‌رده‌وامه، چه‌كدارانی میلیشیاكانی نزیك له توركیا چه‌ند جارێك هه‌وڵیانداوه كۆنتڕۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سه‌رێكانی له‌ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جگه له چه‌ند گوندێك رۆژئاوای سه‌رێكانی هیچ شوێنێكی دیكه له ده‌ستی چه‌كداران و میلیشیاكاندا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی گرێسپی و سه‌رێكانی ئاواره بوونه به‌ڵام قامیشلۆ به به‌راورد به دوو رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كان ئارامتره.
له باره‌ی گرێسپیش رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس روویداوه و ئه‌و شوێنانه پێشتر هه‌سه‌ده له‌ده‌ستی دابوون، توانیویه‌تی ئازادیان بكاته‌وه.
