بەهۆی بۆردوومانی تورکیا ئەمینداری پارتی پاشەڕۆژی سووریا گیانی لەدەستدا
هەڤرین خەڵەف، ئەمینداری گشتی پارتی پاشەڕۆژی سووریا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی و لە ئەنجامی بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەستداوە.
لە ساڵی 2018 پارتی پاشەڕۆژی سووریا کە پارتێکی کوردی رۆژئاوای کوردستانە دامەزرا و، هەڤرین خەڵەف بووە سەرۆکی حیزبەکە.
هەڤرین خەڵەف خەڵکی دێرکی حەمکۆ بوو و ئەندازیاربوو، لەدوایین چاوپێکەوتنیشیدا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گوتی، هێرشی و داگیرکاری تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان تازە نییە و ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت ناوچەکانمان داگیربکات.
