وەیس نایف: تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەهاتووەتە شنگال
وەیس نایف گوت: "پێ دەچێت شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی ڕۆژئاوا بگەنە شنگال، چونکە ئەگەر ئەو شەڕە ئەوها بەردەوام بێت، ئاوارەکانی ڕۆژئاوا بە ڕیگای شنگالدا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن."
گوتیشی: "ئەوەی مەترسیدارتریشە، ئەوەیە کە خەڵکی شنگالیش لە ترس و دڵەڕاوکێدان و ئەوانیش دەترسن دووبارە هاوشێوەی ڕۆژئاوا ئاوارە بنەوە، ئەوانیش ئامادەکارییان کردووە."
بەپێی زانیارییەکان حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلی مەزنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێ ئەو شەپۆلە لە ڕێگای یاسایی و دەروازەکانەوە بێنە نێو خاکی عێراق و ناکرێت بە ڕیگای نایاساییدا بێن، چونکە ترسیان لە هاتنی داعش بۆ نێو خاکی عێراق هەیە.
