نووسەرێكی رۆژئاوا: پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژئاوا بەرز دەنرخێنین

نووسەرێكی رۆژئاوا: پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژئاوا بەرز دەنرخێنین
ماوەی چەند رۆژێكە توركیا بە چڕی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات و بەو هویەوە ژمارەیەك كەس زیانی مادی و گیانییان بەر كەوتووە و ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی پەیامێكی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە، ئەمەش بووە جێگای دڵخۆشیی كوردانی رۆژئاوا.

بەشیرە دەروێش نووسەری كورد لە رۆژئاوای كوردستان رايگەیاند: "دڵخۆشین بە پاڵپشتیی گەلی كورد لە باشووری كوردستان، پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی رەوشی رۆژئاواوە بەرز دەنرخێنین و پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ كوردانی رۆژئاوا".

گوتیشی: "داواكارییەكمان هەیە بۆ خوشك و براكانمان لە باشووری كوردستان، كاتێك خوپیشاندان ئەنجام ددەدن بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوا رۆڵی سەرۆك بارزانی لەبیر نەكرێت كە ئەو گەورەترین هێزە بۆ ئێمەی رۆژئاواییەكان، داواكارین هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و وێرانكردنی گوند و شار و دەربەدەربوونی رۆژئاواییەكان و فشار لەسەر ئەمریكا و ئەورووپا دروست بكرێت كە شەڕ رابگرێت، چونکە تەنها هاووڵاتی دەبنە قوربانیی شەڕ لە رۆژئاوا".

ئەوەشی خستە ڕوو: "داواكارین بەردەوام خۆپیشاندان بكرێت بۆ راگرتنی شەڕ و بۆردومانكردنی رۆژئاوا بە فڕۆكە، ئەگەر شەڕ نەوەستێنرێت ژمارەیەكی یەكجار زۆر كوردانی رۆژئاوا ئاوارە دەبنەوە و لەم كات و ساتەدا گەلی‌ رۆژئاڤا داواكارە كە یەكێتییەك دروست بكرێت لەژێر چاودێری سەرۆك بارزانی، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات دیموگرافیای ناوچەكە دەگۆڕدرێت، بۆیە داوای بەپەلە لە سەرۆك بارزانی دەكەین فشاری زیاتر دروست بكات بۆ راگرتنی شەڕ".











باسنيوز
Top