بەهۆی بۆردومانی تورکیا 10 هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون

بەهۆی بۆردومانی تورکیا 10 هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون
روانگەی سووری بۆ مەفەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، 10 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون.

روانگەی سووری ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە (سەرێ کانی و گرێ سپی)، 7 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی چوار ڕۆژەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 28 کەس شەهید بوون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

ئاشکراشی کردووە، هەر بەهۆی بۆردومانەکان، سێ کەسی دیکەش لە قامیشلۆ شەهید بوون.

هێرش و داگیرکاریی سوپای تورکیا و چەند گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ماوەی چوار ڕۆژە دەستی پێکردووە و ئەمەش لە ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستاندا کاردانەوەی توندی لێ کەوتووەتەوە و هاوکات لە ئاستی نیودەوڵەتیشدا بە دەیان وڵات ئیدانەی ئەو هێرشەی تورکیایان کردووە











باسنيوز
Top