له سلێمانى بڕێك دۆشاوی خورما له‌ناو ده‌برێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/10/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر 16 ته‌نه‌كه دۆشاوی خورما له جۆری (ئه‌مه‌ل)دا گیراوه.
باس له‌وه‌ش كراوه: "نموونه‌ی دۆشاوه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی كراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه و فرۆشتنی ڕێگه‌پێدراو نییه، له‌به‌رئه‌وه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌ت، ته‌واوی ئه‌و دۆشاوه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
